زووم..
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەى کەمتر لە مانگێک زیاتر لە 35 هەزار پەنابەری سوری گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
بە گوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، لەپاش رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، لە ماوەی 21 رۆژدا 35 هەزار و 114 پەنابەری سوری لە تورکیا گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.
لە درێژەى هەواڵەکەدا وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە گەڕانەوەی پەنابەرانی سوری لە دەروازە سنوورییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە.
یەرلیکایا راشیگەیاندووە، لە ئێستادا چوار ملیۆن و 156هەزار کەسی بیانی بە شێوەیەکی یاسایی لە تورکیا دەژین.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، رۆژانە نزیکەی هەزار و 700 پەنابەر دەگەڕێنەوە سوریا.