22
زووم..
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 150 ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی بۆ وەزارەت و دەستەکانی هەرێمی کوردستان کڕیوە و کۆی نرخی ئۆتۆمبێلەکانیش نزیکەی 12 ملیۆن دۆلار بوون.
سەرجەمی ئۆتۆمبێلە کڕدراوەکان لە جۆرەکانی تاهۆ و لاندکرۆزەری مۆدێل 2024 بوون و بەسەر تەواوی وەزارەت و دەستەکاندا دابەشکراون و دراون بە وەزیر و بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکارەکان.
هەفتەی رابردوو وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ کڕدراوە، بەڵام پێدانی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لە وەزارەتێکەوە بۆ وەزارەتێکی دیکە جیاواز بووە، بەشێوەیەک وەزارەت هەبوە 15 ئۆتۆمبێل و وەزارەتیش هەبووە تا 30 ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێی بەرکەوتوە.