لە 2024دا چەندین جام و پاڵەوانێتى و ئاهەنگى خەڵاتى باشترینەکان لە تۆپى پێدا ئەنجامدران، کە چێژێکى زۆریان بە هەواداران و ئاشقانى وەرزشکە بەخشى، لەم راپۆرتەدا دیارترین و بەهێزترینیان بە بیرى هاندەرانى تۆپى پێ دەهێنینەوە.
* 10ى کانونى دووەم/ قەتەڕ بۆ دووەم جار لەسەریەک نازناوى جامى ئاسیاى بەدەستهێنا، لە یارى کۆتایى بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئوردنى بردەوە.
* 11ى کانونى دووەم/ کۆت دیڤوار نازناوى جامى ئەفریقاى بەدەستهێنا و لە یارى کۆتایى بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نایجیریاى بردەوە.
* 14ى کانونى دووەم/ ریال مەدرید نازناوى جامى سوپەرى ئیسپانیاى بەدەستهێنا و لە یارى کۆتاییدا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرشەلۆنەى بردەوە و ڤینیسیۆس هاتریکى تۆمارکرد.
* 22ى کانونى دووەم/ ئینتەر میلان نازناوى جامى سوپەرى ئیتاڵیاى بەدەستهێنا، کە لە یارى کۆتاییدا بە گۆڵێکى لاوتارۆ مارتینێز لە ناپۆلى بردەوە.
* 3ى حوزەیران/ ریاڵ مەدرید بۆ پێنج ساڵ و تا 2029 گرێبەستى لەگەڵ کیلیان ئیمباپێ راگەیاند.
* 14ى تەمووز/ هەڵبژاردەى ئیسپانیا نازناوى جامى یۆرۆى بەدەستهێنا، دواى ئەوەى هەموو یارییەکانى جامەکەى بردەوە و لە یارى کۆتاییشدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنى بەسەر ئینگلتەرا بەدەستهێنا.
* 15ى تەمووز/ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەریەک نازناوى کۆپا ئەمریکاى بەدەستهێنا و لە یارى کۆتاییدا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە کۆڵۆمبیاى بردەوە، کە لەو یارییەدا لیۆنێل مێسى بەهۆى پێکانەوە بەگریانەوە دانیشت.
* 26ى تەمووز/ ئۆڵمپیادى 2024ى پاریس دەستیپێکرد و تا 11ى ئاب بەردەوام بوو.
* 5ى ئەیلول/ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نەیشنز لیگ گۆڵێکى لە کرواتیا تۆمارکرد و گەیشتە گۆڵى 900، بوو بە باشترین گۆڵکار لە مێژووى تۆپى پێدا.
* 28ى تشرینى یەکەم/ رۆدری ئیسپانى یاریزانى مانچستەر سیتى بۆ یەکەم جار خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى وەک باشترین یاریزانى جیهان بەدەستهێنا.
* 11ى کانونى یەکەم/ شەرەفى میوانداریکردنى جامى جیهانى 2024 بە وڵاتى سعودیە بەخشرا، کە دەبێتە یەکەم وڵات بەتەنیا مۆندیالەکە بە بەشدارى ٤٨ هەڵبژاردە بەڕێوەببات، بەرزترین ڕێژەى هونەریشى لە مێژووى مۆندیالدا بەدەستهێنا، کە لە 500 خاڵ 419.8ى بەدەستهێنا.
* 17ى کانونى یەکەم/ ڤینیسیۆس جۆنیۆرى بەڕازیلى یاریزانى ریاڵ مدرید بۆ یەکەم جار خەڵاتى زەبێستى وەک باشترین یاریزانى جیهان بەدەستهێنا.