110
زووم..
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمشەو کەشوهەوا لە شارەکان سەقامگیرە، بەڵام ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان هەیە، سبەیش کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان و پلەی گەرمیش بە جێگیری دەمێنێتەوە.
هەروەها سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێک پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.
لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش پلەکانی گەرمی کەمێک بەرزدەبنەوە و بەهۆی چالاکبوونی باوە و خۆڵبارینێکی کەم دەبێت و ئاستی بینین لەنێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت.