زووم..
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) هەڵویستی خۆی لەبارەی پەیامەکەی ئۆجالانەوە راگەیاند و دەڵێت، پابەندین بە تێڕوانینەکانییەوە و بڕوامان وایە لە ساڵی نوێدا ئازاد دەکرێت.
لە راگەیاندراوێکدا کەجەکە لەبارەی پەیامەکەی ئۆجالان دەڵێت، پابەندین بە تێڕوانینەکانی رێبەرەکەمانەوە و بڕوامان وایە لە ساڵی نوێدا کێشەی کورد چارەسەر دەکرێت و ئۆجالان ئازاد دەکرێت.
کەجەکە داواش لە هەموو رێکخستنەکانی دەکات بەگوێرەی پەیامەکانی ئۆجالان کار بکەن و دەشڵێت، “پەیامەکانی ئۆجالان بنەمای تێکۆشانی ئێمەیە”
رۆژی شەممەی رابردوو 28-12-2024 هەردوو پەرلەمانتاری دەمپارتی سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان سەردانی ئۆجالانیان کرد لە زیندانی ئیمڕاڵی و دواتر پەیامێکی ئۆجالانیان بڵاوکردەوە کە تێیدا پێشوازی لە دەستپێشخەری دەکات بۆ پرۆسەی ئاشتی.