زووم..
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆی لە مانگی 10ـی 2025 بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەوەش بە رێکەوتنی لایەنە سیاسییەکان دەبێت.
مەحمود مەشهەدانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەقلئەوسەت رایگەیاند، ئەم خولەی پەرلەمان لە دوای هەڵبژاردنیەوە روبەڕووی کێشە بوەتەوە، لە سەرەتادا لەسەر پێکهێنانی حکومەت و دواتریش پەنابردنە بەردەم دادگای فیدراڵی، کە وایکردوە ماوەی ساڵێک پەرلەمانەکە بێ سەرۆک بێت و بە ئەرکی خۆی هەڵنەستێت.
لەبارەی داواکاری دروستکردنی هەرێمی سوننەش دەڵێت، ئەو داواکارییانە تەنها پەیوەندی بە هەرزە سیاسییەکانەوە هەیە و سونەکانیش دژی دابەشکارین، چارەسەری یەکگرتو بۆ عێراق دەوڵەتی نیشتمانییە.
لەبارەی دۆخی سوریاشەوە مەشهەدانی باسی لەوە کرد، بۆ دۆخی ئێستای سوریا تەنها ئیسرائیل پشتیوانی لە دابەشبون دەکات و وڵاتانی کاریگەری ناوچەکە دژایەتی دابەشکردنی سوریا دەکەن.