زووم..
رۆژنامەی یەنیشەفەق بڵاویکردەوە، سەردانی رۆژی شەممەی سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتارانی دەم پارتی وەک ئەوە نەبوو کە چاوەڕێ دەکرا، دەرکەوت ئۆجالان مەرجی بۆ چەکدانان هەیە.
رۆژنامەی یەنیشەفەق ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو پەیامانەی بە ناوەی “ئۆجالان”ـەوە شاندەکە بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی مەرجی ناڕاستەوخۆی تێدابووە، وا دەکات بیر لەوە بکرێتەوە، کە بانگەوازی تێدا نییە و تەنیا مەرجی تێدایە.
رۆژنامەکە دەشڵێت، هەرچی دەم پارتیشە خۆی نەپاراستووە لە هەنگاوگەلێک کە هەوڵەکان بۆ فڕێدانی چەک و کۆتاییهێنان بە پەکەکە بەلاڕێدا دەبات.
رۆژنامەی یەنیشەفەق باسی لەوەش کردوە، جەیلان ئاکچای پەرلەمانتاری دەم پارتی لە 22ـی دیسەمبەردا رایگەیاندبوو، کە لەسەر خاکی ئێمە بەنداو دروست دەکەن و دواتر مافی ئێوە نییە ئەو کارەبایەی لەو بەنداوانە بەدەستی دەخەن، بەئێمەی بفرۆشنەوە. ئەمەش وا کەوتەوە کە دەم پارتی هیچ چارەسەرییەک ناخوازێت.