42
زووم..
رۆژنامەى مەداى عێراقی بڵاویکردەوە، لە راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستاندا عێراق بە بڕی 17 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە و کۆمپانیا و بانکەکانیش زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.
گۆڤەند شێروانى شارەزاى بوارى نەوت و وزە بە رۆژنامەى مەداى راگەیاندووە، دواى ئەوەى بە بڕیارى دادگاى پاریس هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیرا، لەو ماوەیەدا عێراق 17 ملیار دۆلار زیانى لێکەوتووە.
دەشڵێت، لە ماوەى 21 مانگدا کۆمپانیاکانى وەبەرهێنان، گواستنەوە و گەیاندن، بەبازاڕکردن، بانکەکانیش زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو پارەیە دەکرا دۆخی عێراق و هەرێمى کوردستان لە ئێستا باشتر بکرێت، کورتهێنانیش لە بودجەدا رووینەدایە.