31
زووم..
لە سنوری پارێزگای سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی بڕینی دارێکی تەمەن 200 ساڵ دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی زانیاری بڕینەوەی دارێکی بەتەمەنیان لە سنوری ناحیەی بەرزنجە پێگەیشت، دوای بەدواداچوونەکانیان هاووڵاتیەک بە تۆمەتی بڕینی دارەکە دەستگیرکرا و هەروەها دەستگیرا بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا.
بە گوێرەی بڵاوکراوەکەی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، ئەم درەختە لە ریزبەندی درەختە بەتەمەنەکانی سلێمانیدا هەژمار دەکرێت و لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەوبارەیەوە بۆ کراوەتەوە.