18
زووم..
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەشداری رەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق بە پێویست دەزانێت و پێکهێنانی هاوپەیمانیش لەگەڵ رەوتەکە بە ئەگەرێکی کراوە دادەنێت.
مالیکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، بەشداری رەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەکان بۆ پرۆسەی سیاسی پێویستە، هیواشی خواست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.
پەیوەست بە پێکهێنانی هاوپەیمانیش لەگەڵ رەوتەکە، مالیکی رایگەیاند، هەموو شتێک ئەگەرێکی کراوەیە هاوپەیمانی بێت یان هاریکاری، دووپاتیشی کردەوە هێڵی سووریان لەسەر کەس نییە.
نوری مالیکی گوتیشی، ئەگەر توانرا لەگەڵ رێکارەکان بگونجێت ئەوە خۆشحاڵ دەبن بە پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ سەدردا.