لە مۆندیالی قەتەردا، ئەفریقییەکانیش دەیانەوێت خۆیان بسەلمێنن، هەرواش بوە، ئەوەتا بە تێپەڕینی دوو گەڕی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە، زمانی ژمارەکان راستی ناونیشانەکەمان بۆ دوپاتدەکەنەوە.
زمانی ژمارە لای ئەفریقییەکان لەم پاڵەوانێتییەدا، لە رووی کۆکردنەوەی خاڵ و گۆڵ تۆمارکردن، پێشکەوتنی بەرچاوی هەڵبژاردەکانیان دەخاتەڕو:
کامیرۆن چۆتە پاڵ سینیگال، مەغریب، تونس، نایجیریا و کۆت دیڤوار
*هەڵبژاردەی کامیرۆن لە گەڕی دووەمدا توانی بە ئەنجامی 3-3 لەگەڵ هەڵبژاردەی سڕبیا یەکسان بێت، بەوەش یەکەم خاڵی مۆندیالی بەدەستهێنا و ئومێدێکی کەمیشی بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16 بۆ گەڕاوەتەوە.
*کامیرۆن چۆتە پاڵ سینیگال، مەغریب، تونس، نایجیریا و کۆت دیڤوار (ئەم دووانەی کۆتایی لەم مۆندیالەدا بەشدار نین)، کە توانیویانە لە یەک یاری مۆندیالدا 3 گۆڵ تۆمار بکەن. کاتێک گاناش بە ئەنجامی 3-2 لە کۆریای باشوری بردەوە، چوە پاڵ ئەو هەڵبژاردانەی دیکەی کیشوەری رەش.
هیچ هەڵبژاردەیەکی ئەفریقی وەک جەزائیر نەگەیشتوەتە 4 گۆڵ
سەرەڕای ئەو گۆڵانەی باسمان کرد، تائێستا جەزائیر وەک هەڵبژاردەیەکی کیشوەری ئەفریقا توانیویەتی 4 گۆڵ لە یەک یاریدا تۆماربکات، کاتێک لە مۆندیالی 2014ی بەرازیل، توانی بە ئەنجامی 4-2لە کۆریای باشور بباتەوە و هیچ ئەفریقییەک وەک ئەو نەگەیشتوەتە 4 گۆڵ
غانا بۆ یەکەمجار لە مۆندیال توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت
*غانا بۆ یەکەمجار لەم مۆندیالەدا توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و 3 بە 2 لە کۆریای باشوری بردەوە.
*ئەو بردنەوەیەش سێیەم بردنەوەی ئەفریقییەکان بوو لە مۆندیالی 2022دا، پێشتر سینیگال 3 بە 1 لە قەتەر، مەغریب 2 بە سفر لە بەلجیکا-یان بردبوەوە.
غانا یەکەم هەڵبژاردەی ئەفریقایە زۆرترین گۆڵ لە مۆندیالی قەتەردا تۆماربکات
*هەروەها غانا یەکەم هەڵبژاردەی ئەفریقایە زۆرترین گۆڵ لە مۆندیالی قەتەردا تۆماربکات و گەیشتوەتە 5 گۆڵ.
*تائێستا ئەفریقییەکان توانیویانە 13 گۆڵ لەم مۆندیالەدا تۆماربکەن. سینیگال 3، مەغریب 2، کامیرۆن 3، گانا 5.
*پێچەوانەی ئەو 4 هەڵبژاردەیە، تائێستا تونسییەکان نەیانتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن.
گەورەترین دەستکەوت بۆ ئەفریقییەکان قۆناغی 8 بووە
*لە گەڕی دووەمی مۆندیالدا، ئەفریقییەکان 11 گۆڵیان تۆمارکردوە، زۆرترین گۆڵە لە مێژووی مۆندیالەکاندا تۆماریان کردبێت.
*گەورەترین دەستکەوت ئەفریقییەکان لە مۆندیالدا پێی گەیشتبێتن، قۆناغی 8 هەڵبژاردە بوە، کامیرۆن لە مۆندیالی 1990 پێی گەیشت، سینیگال لە 2022، گانا لە 2010.