زووم…
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
زیاتر لە 70%ـی بەرهەمهێنەرانی پیشەسازی دەستی ژنن
زەهرا بێهرووز ئازەر، جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە دەڵێت، زیاتر لە 70%ـی بەرهەمهێنەرانی پیشەسازی دەستی لە ئێران ئەو ژنانەن کە بە خۆشەویستی و هونەر کار دەکەن.
کاری دەستی گواستنەوەی رۆشنبیری، کولتور و هونەرە و ژنان رۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە پیشەسازیی دەستیدا.
پیشە دەستییەکان کە بیروباوەڕ و مێژووی گەلان دەگێڕنەوە، بە پشتبەستن بە رۆڵی ژن، رێگا بۆ گەشەسەندنی ئابووری و خۆشگوزەرانی خەڵک دەکەنەوە.
ئەبرار
عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر گواستنەوەی 130 زیندانی ئێرانی بۆ وڵاتەکەیان
جێگری سەرۆکی کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی دادی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی 130 زیندانی ئێرانی بۆ وڵاتەکەیان.
ئەم بڕیارە دوای سەردانەکەی ساڵی رابردووی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری بۆ عێراق دراوە، هەروەها بەدواداچوونەکانی وەزارەتی داد و وەزارەتی دەرەوە بووەتە هۆی ئەم بڕیاره.
لە ئێستادا نزیکەی 160 زیندانی ئێرانی لە زیندانەکانی بەغداد هەن و ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەیان.
ئاگاهــ
پیشەسازیی یاریی منداڵان لە ئێران تووشی ئاستەنگیی زۆر بووەتەوە
لە ساڵی 2020 هەناردەی یارییە ئێرانییەکان گەیشتە 38 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بەڵام دواتر هاوردەکردنی ئەم بەرهەمە لە ساڵی2022 بە رێژەی 30٪ کەمیکرد، تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە ئاستی پێشوو.
سەرەڕای توانای بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و سوودە کێبڕکێیەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی خاو، پیشەسازی یارییەکانی ئێران لەگەڵ کێشەکانی وەک هەڵاوسانی دراو و گرانی نرخی کەرەستەی خاو بەرەوڕوو بووەتەوە.
ئەم کێشانە وایکردووە یارییەکان ببنە شتێکی لوکس و بەرهەمهێنەران توانای کێبڕکێیان تووشی زۆر لاواز بووە.
مەردوم سالاری
هەڵاوسانی سێ بەرهەمی خۆراکی گەیشتۆتە سەروو 70%
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تەنها لە ماوەی یەک مانگدا نرخی شووتی بە رێژەی 36٪ بەرزبووەتەوە، کە پێدەچێت لە ژێر کاریگەریی شەوی یەڵدا بووبێت.
هەروەها هەڵاوسانی ساڵانەی خۆراک لە ئێران بە تێکڕا 26٪ بووە.
بەرزترین هەڵاوسانی ساڵانە بۆ سێ کاڵا دەگەڕێتەوە و بەم شێوەیە: “لیمۆ” 76٪ گران بووە، “بیبەری دۆڵمە 74٪ گران بووە و “گێزەر” 71٪ گران بووە.
رۆژنامە تورکییەکان
یەنیشەفەق
بانگەواز نیە؛ ئۆجالان مەرجی هەیە
سەردانی رۆژی شەممەی سڕی سورەییا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، ئەندامانی دەم پارتی وەک ئەوە نەبوو کە چاوەرێ دەکرا.
ئەو پەیامانەی بە ناوەی “ئۆجالان”ـەوە وەفدەکە بڵاویانکردۆتەوە، بەهۆی ئەوەی مەرجی ناڕاستەوخۆی تێدابووە، وا دەکات بیر لەوە بکرێتەوە کە بانگەوازی تێدا نییەو تەنیا مەرجی تێدایە.
هەرچی دەم پارتیشە خۆی نەپاراستووە لە هەنگاوگەلێک کە هەوڵەکان بۆ فڕێدانی چەک و کۆتایی هێنان بە پەکەکە بەلاڕێدا دەبات.
“دەم پارتی چارەسەری ناوێت” جەیلان ئاکچای پەرلەمانتاری دەم لە 22ـی دیسەمبەردا رایگەیاندبوو، کە لەسەر خاکی ئێمە بەنداو دروست دەکەن.
دواتر مافی ئێوە نییە ئەو کارەبایەی لەو بەنداوانە بەدەستی دەخەن، بەئێمەی بفرۆشنەوە.ئەمەش وا کەوتەوە کە دەم پارتی هیچ چارەسەرییەک ناخوازێت.
جمهورییەت
ئۆپۆزسیۆن لێکۆڵینەوە لە پرۆسەکە دەکات
ناشێت لەژێر فیکری پارادیگمایەکی تردا، جارێکی تر پاراستنی دەسەڵات و بەرز کردنەوەی دەسڵاتخوازی کە قۆناغێکی فشاری دیکەی پێکدادانە، لەژێر ناوی پرۆژەکەدا خۆی مەڵاس دابێت.
بەهانەی دەسەڵات رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە،
وێناکردنی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا سەرچاوەکەی مەترسی شەخسییە، بە موخاتیب وەرگرتنی سەرۆکی رێکخراوی جوداخوازی بۆ جارێکی تر بەپێچەوانەی دەستەواژەی ئاشتیەو تەنیا ئاماج هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغانە بۆ جارێکی دیکە.
جەهەپە دەڵێت، دەرگامان کراوەیە بەڵام،دوای سەردانەکەی وەفدی دەم پارتی ئێستا پرسی سەردانی کردنی لایەنەکان لەلایەن ئەو پارتەوە بۆتە رۆژەڤی سەرەکی، دەنیز یوجەل، گوتەبێژی جەهەپە لەو بارەیەوە دەڵێت، ئێمە دەرگامان کراوەیە، لەبارەی هەڵوێستیشیانەوە دەربارەی پرۆسەکە ئاماژە بەوە دەدات کە دوای هەڵسەنگاندن بۆ پرسەکە لەلایەن دەزگا پەیوستەکانی نێو حیزبەکە هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا دەکەن.
ئی یی پارتی ئاماژە بەوەدەکەن، کە پرۆسەکە بەتەواوی پەیوەستە بە دەستوور و سەرلەنوێ خۆکاندید کردنەوەی ئەردۆغان، بەم چەشنە دەرگای بەسەر گفتوگۆکاندا داخست.
هەرچی پارتی زەفەریشە دەلێت هاوپەیمانی جمهور و ئۆجالان پیرۆز بێت.
لای خۆیەوە سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ رەفا دەڵێت، ئێمە ناتوانین بڵێین نەخێر بۆ چارەسەریی.
یەنیچاغ
لەبەر گرانیەکەی قەلی ئەمساڵ هەموویان لە کولانەکاندا مانەوە
ساڵی رابردوو نرخی قەلێک کە خواردنی سەر سفرەی سەری ساڵە٫ بە تێکڕایی 1800 لیرە بوو، ئەم ساڵ ئەم نرخە بووەتە 2200 لیرە.
محەمەد یاڵچنی قەلفرۆش، کە لە بازاری قەلفرۆشان کار دەکات، ئاماژە بەوە دەدات کە 35 ساڵە لە بازارەکەدا کار دەکەن، دەڵێت مێیەی قەلەکانم ناو ناوە فاتۆش، نێرەکانیش ناویان مایکڵە، بەڵام بەداخەوە ناتوانم بیانفرۆشم. زەینەل عابدینی قەلفرۆشیش بە پێکەنینەوە دەڵێت، بۆ کەس پارەی پێیە تاکو بێت قەل بکرێت.
سۆزجو
نزیکبوونەوەی ئەردۆغان لە کورد بۆ دووبارە بوونەیەتی بەسەرۆک
ئەحمەد یاڤوز جەنەڕاڵی خانەنشین، دەڵێت، لەو پرۆسەیەی کە دەوڵەت دەستی داوەتێ بەهۆی ئەوەی نازانین سەر لەکوێ دەردەکات مەترسی بەدیدەکرێت.
کێشەکە لە یەکپارچەییدا چارەسەر دەکرێت یان بە چاوەڕوانی فیدڕاڵیزمەوە هەنگاو دەنێن؟
پێش ئەوەی ترەمپ دەستبەکار بێت، دەخوازن مەسافەیەک وەرگرن.
تورکەر ئەرتوک جەنەڕاڵێکی تری خانەنشینە دەڵێت، هۆکاری سەرەکی کرانەوە، هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغانە، بۆ ئەوەی کوردەکان پشتگیری بکەن بۆ گۆڕینی دەستوور، هاوکات فشار خستنە سەر درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا. دەیانەوێت پێش 20ـی کانوونی دووەم یەکەم بەشی سەرەتاکەی سەربخەن.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینانشیەڵ تايمز
هیواکانی پرۆسەی چارەسەری کورد زیاد دەبن
تورکیا هیواخوازە بەرەوپێشچوونێکی گرنگ لەو هەوڵانەدا ببینێت کە کۆتایی بە یاخیبوونی 40 ساڵەی وڵاتەکەی بهێنێت کە لەلایەن چەکدارە کوردەکانەوە بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت سەرکردە زیندانیکراوەکەیان گووتی، پێشوازیی لەو هەوڵانەی حکومەتی تورکیا دەکەم کە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ناکۆکییەکانیان نراون.
لە سەردانی شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەر و دامەزرێنەری پەکەکە، لە زینداندا، گووتی، پشتگیریی لە تێڕوانینێکی نوێ دەکەم بۆ چارەسەریی پرسی ئاشتیی لە وڵاتەکەدا، دوای ئەوەی هەوڵەکانی ئاشتیی لە ساڵی 2015 شکستیان هێنا.
دەیلی تەلەگراف
سوپاس بۆ ترەمپ نرخەکانی سووتەمەنیی لە بەریتانیا دادەبەزێنێت
بڕیار وایە لە ساڵی داهاتووەوە شۆفێرانی بەریتانیا دابەزینێکی بەرچاو لە نرخەکانی سوتەمەنییدا ببینن، چونکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەڵێنی داوە بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات و نرخی بەرمیلێک بۆ 60 دۆلار دابەزێت، کە ئەمەش نرخی بەنزین بەڕێژەی ١٠٪ لە ناو بەریتانیادا دابەزێنێت. بەمەش نرخی لیترێک بەنزین نزمترین ئاست تۆمار دەکات لە دوای ساڵی 2021ەوە، ئەوکاتەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخەکان دابەزین و هێشتا روسیا پەلاماری ئۆکراینی نەدابوو.
چاینە دەیلی
سەرۆکی چین رۆڵی جیمی کارتەر لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان بەرزدەنرخێنێت
شی جین پینگ، سەرۆکی چین، بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جیمی کارتەرەوە، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەو وڵاتە نارد و گووتی، کە کارتەر 40 ساڵ لەمەوبەر هۆکارێکی سەرەکیی بوو لە دامەزراندنی پەیوەندیی دیبلۆماتیی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
شی بەناوی خۆی و گەلی چینەوە هاوخەمییەکی قووڵی بۆ کۆچی دوایی کارتەر دەربڕیی و گووتی، پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا یەکێکن لە گرنگترین پەیوەندییەکانی جیهان هیواشی خواست پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا زیاتر بەرەوپێشەوە بچن.
عەرەب نيوز
رێکخراوی تەندرووستیی جیهانیی داوای ئازادکردنی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی غەزە ئازاد دەکات
بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندرووستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم، داوای لە ئیسرائیل کرد دەستبەجێ حوسام ئەبوو سافییە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە غەزە بەربدات، دوای ئەوەی لە هێرشێکی سوپای ئەو وڵاتەدا بۆسەر نەخۆشخانەکە دەستگیرکرا.
ئەدهانۆم دەڵێت، دوای ئەو هێرشە، نەخۆشخانەکە لەکارکردن وەستاوە و ستاف و نەخۆشەکان ناچارکراون نەخۆشخانەکە جێبهێڵن.
لەبارەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش، ئەدهانۆم دەڵێت تا ئێستا شوێنەکەی نازانرێت و داوا لە ئیسرائیل دەکات دەستبەجێ ئازادی بکات.
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقلئەوسەت
سودانی و مەشهەدانی پێکەوە کاردەکەن بۆ دابەشنەبوونی سوریا
لە چاوپێکەوتنێکى رۆژنامەوانی تایبەتدا مەحمود مەشهەدانى داوادەکات وڵاتانى عەرەب کۆدەنگ بن لەسەر یەکپارچەیی سوریا.
مەشهەدانی بە رۆژنامەکەشى گوتووە، سوریا لەبەردەم سێ ئەگەردایە، هێوربوونەوەى بارودۆخ، دابەشبوون، بێسەروبەیی و ئاژاوە.
باسی لەوەشکردوە هەمووان کۆکن لەسەر هێورکردنەوە و دابەشنەبوونى سوریا تەنها ئیسرائیل نەبێت، لەگەڵ دابەشکردنیدایە بۆ چەند هەرێمێک، هەربۆیە داوای کردووە لە تورکیا، ئێران، سعودیەو ئوردن پێکەوە کاربکەن بۆ مانەوەى سوریا بە یەکپارچەیی.
سەبارەت بە دابەشبوونى عێراق و دروستکردنى هەرێمێکى دیکە بۆ سونەکانى عێراق رایگەیاندووە بیرۆکەى هەرێمى سونەکان بیرۆکەى سیاسییە هەرزەکانەیە.
سەباح
2024 ساڵی ماڵوێرانى و کوشت و کوشتار و گۆڕانکارییە گەورەکان بوو
ئەمرۆ کۆتا رۆژى ساڵی 2024ـە لەم ساڵەدا جگە لەبەردەوامی جەنگی ئۆکراین و غەزە، جەنگ چووە خاکی لوبنان و چەند وڵاتێکى دیکەش تێوەگلان.
ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکان کوژران، دیارترینیان ئیسماعیل هەنیەى سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و حەسەن نەسروڵاى ئەمینداری گشتى حزبوڵاى لوبنان بوو، گەورەترین روداوەى ساڵیش هەڵبژاردنەوەى ترەمپ بوو بۆ سەرۆکایەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و روخانى بەشار ئەسەد بوو.
سەرەڕای کەوتنە خواروەى فرۆکەى ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران توانى سەرۆکێکى نوێ هەلببژێرێت.
سەرەڕای ئەوانەش لەسودان جەنگ درێژەى هەیە، چوونە نێو ساڵی نوێ چاوەڕوانى هەندێک روداوى گەورەتر دەکرێت کە بەشێکى زۆری پەیوەندیی بە دەسەڵاتە نوێیەکەى ئەمریکاوە دەبێت کە بڕیارە لە 20ـى مانگی داهاتوەوە دەستپێبکات و کەسیش نازانێت یەکەم بڕیاری ترەمپ چى دەبێت.
عەرەب
دەسەڵاتى نوێى سوریا دەیەوێت جیهادییەکان لە سوپاى وڵاتەکەیدا جێبکاتەوە
روانگەى سوریی بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، سەرکردایەتى نوێی سوریا ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکانى گروپە چەکدارە جیهادییەکان جێکردووەتەوە و لەنێو سوپاى نوێی وڵاتەکەیدا دایاندەنێت.
هەفتەى رابوردوو دەسەڵاتى نوێی سوریا بڵاویانکردەوە، کە هەموو گرووپ و دەستە چەکدارییەکان دەبێت بچنەوە ژێر چەتری وەزارەتى بەرگریی و نابێت هێزی چەکدار لەدەرەوەى حکومەت بوونى هەبێت.
ئیدارەکە لە لاپەڕەى فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتى تیلیگرام بڵاویکردووتەوە کە 49 کەس پلە سەربازییەکانیان بەرزکراوەتەوە بۆ لیوا و عەمید و نەقیب کە کەسانێکى تێدایە لە نەیار و جیابووەکانى رژێمەکەى بەشار ئەسەد بوون، بەشێکى دیکەشیان لەنێو گرووپە ئیسلامییە توندڕوەکاندا بوون، لەنێو ئەو کەسانەدا مورهیف ئەبوقەسرە هەیە کە سەرکردەیەکى سەربازیی دەستەى تەحریری شام بووە پێدەچێت بکرێتە وەزیری بەرگریی.
مەدا
لە راگرتنى نەوتى کوردستاندا عێراق 17 ملیار دۆلار زیانى بەرکەوتووە
گۆڤەند شێروانى شارەزاى بوارى نەوت و وزە، بە رۆژنامەى مەداى راگەیاندووە، دواى ئەوەى بەبڕیارى دادگاى پاریس هەناردەکردنى نەوتى کوردستان بۆ بەندەری جەیهان درا عێراق 17 ملیار دۆلار زیانى لێکەوتووە.
راشیگەیاندووە، لە ماوەى 21 مانگدا جگە لەو زیانە گەورەیە، کۆمپانیاکانى وەبەرهێنان، گواستنەوە و گەیاندن، بەبازاڕکردن، بانکەکان زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.
دەشڵێت، بەو پارەیە دەکرا دۆخی عێراق و هەرێمى کوردستان لە ئێستا باشتر بکرێت، کورتهێنان لە بودجەدا نەهاتایەتە پێشەوە، موچەى فەرمانبەرانیش دوانەکەوتایە.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردوە، دواى ئەوەى مانگی پێشوو بریاردرا بە هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکییەوە، راوێژکارێکى نێودەوڵەتى دەستنیشانکراوە بۆ پێداچوونەوەى سەرجەم ئەو گرێبەستانەى پێشوو کراون، ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى عێراقیش داواى کردووە نەوتى کوردستان لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمۆ وە دەنێردرێتە دەرەوە و واش چاوەڕێ دەکرێت نرخی هەر بەرمیلێک بە 16 دۆلار بخەمڵێنرێت کە پێشر بە حەوت دۆلار بووە، کۆمپانیاکانى دەرهێنانى نەوتیش لە چاوەڕوانى جێبەجێکردنى بڕیاری هەناردەکردنەوەدان.