20
زووم..
رۆژنامەی عەرەب نیوز لە زاری بەرپرسێکی باڵای سوریاوە دەڵێت، بۆ یەکەمجار لە مێژووی سوریا، ژنێک بۆ پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندی سوریا دەستنیشان کرا.
ئیدارەی نوێی سوریا، مەیسا سابرین بۆ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی سوریا دەستنیشانکرد، ئەوەش دەبێتە یەکەم ژن لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ئەو پۆستە وەربگرێت.
مەیسا لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ـەوە لە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی بانکی ناوەندی بووە، ئەزموونی ١٥ ساڵی لە بواری دارایی و بانکیدا هەیە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بەشی ژمیریاریی زانکۆی دیمەسق.
دوای رووخانی بەشار ئەسەد و لە ئیدارەی نوێی سوریادا مەیسا شوێنی محەمەد عەسامی سەرۆکی بانکی ناوەندی گرتەوە، کە ساڵی ٢٠٢١ بەشار ئەسەد لەو پۆستەدا داینابوو.