19
زووم..
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، ئاسایشی هەردوو وڵات و جموجۆڵەکانی داعش و چەند بابەتێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات پەیوەستە بەیەکەوە، ئەسعەد شیبانی بە فوئاد حسێنی گوتووە، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەشێکە لە ئاسایش و سەقامگیری سوریا
فوئاد حسێنیش بابەتی جموجۆڵەکانی داعشی لە سنوورەکان وروژاندووە و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی هەماهەنگی بکەن بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش و رێگری بکەن لەوەی رێکخراوەکە هەڕەشە بۆسەر دیمەش و بەغداد دروست بکات.