25
زووم..
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گەرمیان بە زوومی راگەیاند، دوای دوو رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، ئەمڕۆ دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی عەبدوڵای تەمەن 21 ساڵان دەستگیرکردووە.
سەرچاوەکە دەڵێ، گەنجەکە کوژراوەکە ناوی عەبدوڵا ساڵح بووە، خەڵکی کەلار بووە، دوای بەدواداچوون، ئەمڕۆ ئاسایشی گەرمیان دوو کەسی بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیر کردووە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوەنەکەیاندا ناوە.
دەشڵێت، دوو تۆمەتبارەکە هاوڕێی گەنجەکەن و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە بەردەوامە.