15
زووم..
دژەتیرۆری عێراق کوشتنی حەوت چەکداری داعشی راگەیاند و دەڵێت، لە ئۆپراسۆنەکەدا چەندین حەشارگە و تونێلی رێکخراوەکەیان وێران کردووە.
دژەتیرۆری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە دەشڵێت، ئۆپراسیۆنێکیان لە سنوورەکانی نێوان پارێزگای سەڵاحەدین و کەرکوک و دیالە ئەنجامداوە و تیایدا حەوت چەکداری داعشیان کوشتووە.
گوتووشییەتی، لە ئۆپراسۆنەکەدا 22 حەشارگە و پێنج تونێلی داعشیان لەنێو بردووە و دەستیان گرتووە بەسەر چەندین تەقەمەنی و پشتێنی بۆمبڕێژکراودا.