ئەمڕۆ بە چوار یاریی کۆتایی هات بە کێبڕکێکانی هەفتەی ١١ خولی نایابی کوردستان، یەک یاریی بە سەرکەوتن و سێ یارییش بە یەکسان بوون کۆتایی هات.
یانەی سیروانی نوێ لە یاریگای زانکۆ میوانداری زاخۆی کرد، یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات و بە خاڵێک یاریگایان جێهێشت.
لە یاریی دێربی گەرمیاندا یانەی دەربەندیخان میوانداری شێروانەی کرد.
هەر لە سەرەتای تایمی یەکەمەوە یانەی دەربەندیخان بەهێرشکردن دەستیان بە یاریکرد و دوو گۆڵیشیان تۆمارکرد.
تایمی دووەم یانەی شێروانە سەرەڕای کرانە دەرەوەی یاریزانێکی بە کارتی سور، بەڵام توانی هەردوو گۆڵی بەرامبەری یارییەکە تۆمار بکاتەوە و هەردوولا بە خاڵێک یاریگایان جێهێشت.
هاوکات یانەی ئاکرێش لە یاریگای خۆی میوانداری رانیەی کرد.
هەرچەندە یارییەکە لە دەرەوەی یاریگایان خۆیان بوو، بەڵام یانەی رانیە توانییان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک ئەنجامەکە بە سودی خۆیان کۆتایی پێبێنن.
لە یاریەکی دیکەدا یانەی چورقوڕنە لەبەردەم هاندەرە زۆرەکەیدا میوانداری برایەتی هەولێری کرد.
یارییەکە بەبەهێزی یانەی میوان دەستیپێکرد و هەر زوو یاریزانانی چوارقوڕنە دوو گۆڵیان تۆمار کرد.
بەهۆی فشارەکانی یاریزانانی برایەتییەوە توانییان هەردوو گۆڵی بەرامبەری یارییەکە تۆمار بکەنەوە.