زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لە درەنگی شەوی رابردوەوە دوو فڕۆکەی بارهەڵگری جەنگی ئەمریکا، کە سەرباز و چەک و تەقەمەنیان پێبوە لە دوو بنکەی سەربازی رۆژاڤای کوردستان نیشتونەتەوە.
دەشڵێت، فڕۆکەیەکیان، کە سەرباز و چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی پێبوە لە بنکەی سەربازی خەراب جیریی رومێلانی باکوری حەسەکە نیشتوەتەوە، ئەوەی دیکەشیان کە چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی پێبوە لە بنکەی سەربازی شەدادی حەسەکە نیشتوەتەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ کاروانێکی گەورەی سەربازی هاوپەیمانان لەعێراقەوە گەیشتونەتە حەسەکە و دێرەزوور.
هەفتەی رابردووش فڕۆکەیەکی دیکەی بارهەڵگری ئەمریکا چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی گەیاندوەتە هەمان بنکەی سەربازی، جگە لەوەی لەڕێگەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە لەگەڵ رۆژاڤا چەندین بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی گەیەندراوەتە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە رۆژاڤا.
ناردنی سەرباز و چەک و تەقەمەنی بۆ رۆژاڤا هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانی رۆژاڤا کە بەهۆی هێرشی تورکیا و گرووپەکانیەوە لەگەڵ شەڕڤانان بەردەوامە.