زووم…
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، درەنگی شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی جەنگی بارهەڵگری ئەمریکا کە سەرباز و چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی پێبووە لە بنکەی سەربازی خەراب جیریی رومێلانی باکوری حەسەکە نیشتووەتەوە.
دەشڵێت، لەگەڵ گەیشتنی فڕۆکە بارهەڵگرەکەدا لە ئاسمانی ناوچەکەدا چەندین فڕۆکە چاودێرییان کردووە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ کاروانێکی گەورەی سەربازی هاوپەیمانان لەعێراقەوە گەیشتونەتە حەسەکە و دێرەزوور.
هەفتەی رابردووش فڕۆکەیەکی دیکەی بارهەڵگری ئەمریکا چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی گەیاندوەتە هەمان بنکەی سەربازی، جگە لەوەی لەڕێگەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە لەگەڵ رۆژاڤا چەندین بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی گەیەندراوەتە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە رۆژاڤا.
ناردنی سەرباز و چەک و تەقەمەنی بۆ رۆژاڤا هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانی رۆژاڤا کە بەهۆی هێرشی تورکیا و گرووپەکانیەوە لەگەڵ شەڕڤانان بەردەوامە.