26
زووم.
سەرۆکی فرکسیۆنی یەکگرتوو رایگەیاند، بەگوێرەی گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی، مانەوەی نەخۆشێکی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە بۆ مانگێگ لە 40 هەزار دینارەوە دەبێتە 900 هەزار دینار.
مستەفا عەبدوڵا سەرۆکی فرکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە هەواڵنامەی زووم گوتیشی، گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی ئەرکی نەخۆش قورستر دەکات، بە شێوەیەک ئەگەر پێشتر نەخۆشێک بۆ ماوەی مانگێک لە نەخۆشخانەی هیوا مابێتەوە تێچوی مانەوەکەی 40 بۆ 50 هەزار دنیار بووە، بەڵام بەگوێرەی گرێبەستەکە دەبێتە 900 هەزار دینار.
دەشڵێت، پێویستە داواکاری گشتی هەڵوێستی هەبێت و بێتە سەر خەت.