23
زووم…
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق چاوی بە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کەوت و باسیان لە بەرنامەی حکومەتی عێراق و دۆخی سوریا و ناوچەکە کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بەرنامەی حکومی کابینەکەی سودانی کردووە بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە ژیانی هاووڵاتیان و بەرەوپێشبردنی دۆخی خزمەتگوزاری.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دۆخی سوریا و لوبنان و ناوچەکە کراوە و دووپاتیان کردەوە، کە هەڵوێستی عێراق جێگیرە و پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی سوریا و رێزگرتن لە ویستی گەلەکەی دەکەن.
لە کۆتایشدا داوایان کردووە، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتایی هاتنی جەنگی غەزە چڕ بکرێتەوە و سەقامگیری زیاتر لە لوبنان فەراهەم بکرێت.