29
زووم..
پەڕلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند، لە ئێستادا گفتوگۆکان دەستیپێکردووە بۆیە دەتوانین بڵێین پڕۆسەیەک لە تورکیا دەستیپێکردووە.
پەروین بوڵدان پەڕلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا لە کەناڵی خەڵک تی ڤی رایگەیاند: پێویستە پەڕلەمان بکرێتە ناوەندی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆسەیەکی نوێ، تاکوو تەواوى لایەنە سیاسییەکان بەشداری پڕۆسەکە بکەن.
لە درێژەى گوتەکانیدا بوڵدان ئاماژەى بەوەشکرد، نزیکەى دوو کاتژمێر و نیو بۆ سێ کاتژمێر لە دوورگەى ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە ئەنجامداوە.
بوڵدان راشیگەیاندووە. لەو دیدارەدا ئۆجالان وەک 10 ساڵ پێش ئێستا دەربارەی پڕۆسەکە ورەی زۆر بەرز بووە.