27
زووم…
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و پرۆژەی بەیەکەوەبەستنی کارەبای عێراق بە وڵاتانی کەنداو سەدا 90ـی تەواو بووە.
ئەحمەد موسا، گوتەبێژی وەزرەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، سەرتای ساڵی داهاتوو، لە پرۆژەی بەیەکەوەبەستنی کارەبای عێراق بە وڵاتانی کەنداو 500 مێگاوات کارەبا بۆ پارێزگای بەسرە زیاد دەکرێت.
پەیوەست بە بەستنەوەی کارەبای عێراق بۆ تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، لە قۆناغی یەکەم 300 مێگاوات کارەبا بۆ عێراق زیاد دەکرێت و لە قۆناغی دووەم دەگاتە 600 مێگاوات.