زووم…
زیا کەریم، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی لە دەزگای شەهیدانی عێراق بە رۆژنامەی مەدای گوتوە، تائێستا لە گۆڕی بەکۆمەڵی تەل شێخەی بیابانی سەماوە رووفاتی 50 ئەنفاکراوی کورد دەرهێنراونەتەوە.
ئەو دەڵێت، سەرەتای مانگی داهاتووش پرۆسەی گەڕانی تیمەکانیان لە گۆڕەکە بەکۆمەڵەکە دەستپێدەکاتەوە و پێشبینی دەکەن روفاتی 100 بۆ 150 رووفاتی تێدا بێت.
زیا کەریم رایگەیاند، بیابانەکانی سەماوە ژمارەیەکی زۆر گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوانی کوردیان تێدایە کە لەلایەن رژێمی روخاوی بەعسەوە روبەڕووی کۆمەڵکوژی کراونەتەوە، چونکە لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕەکاندا تەواوی رووفاتەکان جلی کوردیان لەبەردا بووە، تراژیدیاکەیان بەجۆرێکە ناتوانن وەسفی بکەن، چونکە قوڵاییەکەیان زیاتر لە مەترێکە و بەدرێژەی زیاتر لە 16 مەترن و تەواوی رووفاتی ئەنفالکراوان کەوتون بەسەریەکدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە مانگی تەمووزی 2019ـدا یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵیان لە بیابانەکانی سەماوە هەڵداوەتەوە و گۆڕی نوێی بەکۆمەڵی دیکەشیان دۆزیوەتەوە کە تەواوی روفاتەکانی ناویان ژن و منداڵی کوردن، لە نوگرە سەلمانیش نێوانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان تەنها چەند مەترێکە و تیمی نیشتمانی تایبەتمەند کە تەواوی پسپۆڕییەکانی تێدایە لەسەر بنەمای وێنەی مانگە دەستکردەکان سەرقاڵی گەڕان و پشکنینن.