20
زووم..
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە رایگەیاند، منداڵێکی شیرەخۆرە بەهۆی سەرماوە رەقبووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا پێنج کەس بەهۆی سەرماوە رەقبوونەتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، منداڵەکە تەمەنی تەنها 20 رۆژە و لە ناوچەی دیرولبەلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەزە رەقبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکە دووانەیە و براکەی دیکەی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەبەشی بوژانەوە لەژێر چاودێری چڕدایە.
لەلایەکی دیکەوە مەروان هەمس، بەرپرسی نەخۆشخانەی مەیدانیە رایگەیاند تاوەکو ئێستا پێنج منداڵ بەهۆی سەرماوە رەقبوونەتەوە.