22
زووم…
لێکۆڵەرانی کۆریای باشوور رایانگەیاند، یاداشتێکیان ئاراستەی دادگا کردووە بۆ ئەوەی سەرۆکی لەکارلابراوی کۆریا دەستگیر بکرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، لێکۆڵەران داوایان لە داگایەکی سیئۆل کردووە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ یۆن سوک، سەرۆکی لەکارلابراوی کۆریا دەربکات، چونکە سەرۆک سێ جار داوای لێکراوە لە بەردەم لێکۆڵەران ئامادە بێت، بەڵام رەتیکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی کۆریای باشوور رایانگەیاند، سەرۆکی لەکارلابراو ئامادە نیە یاداشتی ئامادەبوونی لەبەردەم دادگای دەستووری واژۆ بکات.
رۆژی 14ـی ئەم مانگە پەرلەمانی کۆریای باشوور سەرۆکی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، دوای ئەوەی سەرۆکی وڵات یاسای عورفی دەرکرد.