زووم…
فەرماندەیەکی هەسەدە رایگەیاند، تەواوی هێرشی گرووپەکانی سەربە تورکیایان تێکشاندووە و لەگەڵ ئەوەشدا پێشڕەوییان لە چەند ناوچەیەک کردووە.
شاکر عەرەب فەرماندە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، ماوەی زیاتر لە 20 رۆژە شەڕڤانەکانیان لە دەروبەری مەنبج و بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق و دەوروبەری کۆبانێ، بەرگرییەکی سەختیان بەرامبەر هێرشی گرووپە چەکدارەکانی تورکیا کردووە و لە باشووری رۆژهەڵاتی مەنبجەوە پێشڕەوییان کردووە و 14 کیلۆمەتر لەناو سەنتەری شارەکەوە دوورن.
دەشڵێت، لەماوەی 20 رۆژی رابردوودا گرووپەکانی تورکیا بە پشتیوانی بۆردومانی زەمینی و ئاسمانی تورکیا هەوڵی زۆریانداوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق، بەڵام هێزەکانیان توانیویانە بەرگرییەکی سەخت بکەن و شکست بە تەواوی هێرشی گرووپەکان بهێنن.
ئەو فەرماندەیەی هەسەدە دەشڵێت، لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا لەو ناوچانە شەڕڤانەکانیان زیاتر لە 450 چەکداری گرووپەکانیان کوشتووە و دەیان تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی گرووپەکانیان تێکشاندوە.