زووم..
کۆریای باشور رایگەیاند، بیر لەوە دەکەنەوە پشکنینی تایبەت بۆ فڕۆکەکانی بۆینگ 737 بۆ 800 بکەن کە لە وڵاتەکەیاندا کاردەکەن، ئەوەش دوای رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی لەوجۆرە.
جۆ جونگ وان بەرپرسی سەرۆکی نوسینگەی سیاسەتی فڕۆکەوانی لە وەزارەتی گواستنەوەی کۆریای باشور دەڵێت، لە ئێستادا 101 فڕۆکەی جۆری 800 و بی 737 لە وڵاتەکەیاندا کاردەکەن، بەڵام دەیانەوێت پکشنینی تایبەت بۆ تەواوی ئەو جۆرە فڕۆکانە بکەن.
بڕیارەکەی بەرپرسانی بواری فڕۆکەوانی کۆریای باشور دوای رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە مەدەنییەکەی فڕۆکەخانەی موانی کۆریا بوو، کە بەهۆیەوە 179 سەرنشینی گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش رزگاریان بوو، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هۆکاری رووداوەکەیان بۆ لێکدادانی فڕۆکەکە لەگەڵ باڵندە و خراپی دۆخی کەشوهەوا گەڕاندەوە.
فڕۆکەی بۆینگ 737 بۆ 800 لە ساڵی 2009 خراوەتە بواری خزمەتەوە، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیای فڕۆکەوانی جیجۆی کۆریای باشوریشەوە لە ساڵی 2005 رووداوەکە بە یەکەمین حاڵەتی کارەستباری لەو شێوەیە دادەنرێت.