زووم…
بەڕێوەبەری گشتی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئەسپی کوردیمان لە ئاستی ئێراندا تۆمار کردووە ماوەیەکی زۆریشە دەمانەوێت لە ئاستی جیهاندا تۆماری بکەین، بەڵام هەرێمی کوردستان هاوکاری ناکات.
داریوش فەرمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی باختەر گوتی، سەرەڕای ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە تۆمارکردنی جیهانی ئەم ئەسپە، تائێستا هیچ رێکارێکی کردەیییان لەو بوارەدا نەگرتووەتە بەر.
ئەو دەڵێت، پارێزگای کرماشان هەموو ئامادەکارییەکی پێویستی بۆ تۆماری جیهانی ئەسپی کوردى ئامادەکردووە، چەندین گەشتیان بۆ هەرێمی کوردستان کردووە بۆ هاوکاری لەو بوارەدا، جەخت لەوە دەکاتەوە تەنانەت ئەگەر هەرێمی کوردستانیش هاوکار نەبێت، کرماشان ئەسپی کوردی لە ئاستی جیهان تۆمار دەکات.