زووم…
لە یەکەم رۆژى کردنەوەى بۆرسەى جیهانى، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بۆ 74 دۆلار و 29 سەنت و خاوى تەکساسیش بۆ 70 دۆلار و 71 سەنت بەرزبووەوە.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، پێشبینى بازرگانەکانە بۆ زیادبوونى خواستى چین بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هەناردەکردنى نەوت لە ساڵى داهاتوودا، لەبەرئەوەى حکومەتى چین خستنەڕووى گرێبەستەکانى بە بەهاى سێ ترلیۆن یوانى چینى کە دەکاتە 411 ملیار دۆلار پەسەندکردووە، کە چاوەڕوان دەکرێت کاریگەریى لەسەر بەرزبوونەوەى پیشەسازى چین هەبێت.
هەروەها، پێشبینى بۆ دابەزاندنى زیاترى رێژەى سودى بانکى لەلایەن یەدەگى فیدراڵى ئەمریکا و بانکى ناوەندى ئەوروپاوە لە ساڵى داهاتوودا هۆکارێکى دیکەیە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت.