زووم..
موسەفات دەرویشئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی رایگەیاند، حکومەتی ئاک پارتی بۆئەوەى خۆی لە قەیرانەکان دەرباز بکات هانای بۆ ئۆجالان بردووە و ئەمەش “جیی قبوڵ نییە.”
موسەفات درویشئۆغڵو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پەیامەکەی ئۆجالانەوە گوتی، “دەسەڵات خەریکە دۆستایەتی لەگەل ئۆجالاندا پەیدادەکات، ئەمە جێگەى قبوڵ کردن نییە کە چارەنووسی کۆماری تورکیا بخرێتە دەستی ئۆجالانەوە.”
سەرۆکی ئیی پارتی دەشڵێت: ئەم کارەی دەسەڵات ئەوپەری شەرمەزارییە و شکستی دەسەڵاتە.
دوێنێ یەکشەممە 29-12-2024 عەبدوڵا ئۆجالان لەرێی شاندی دەمپارتییەوە پەیامێکی لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە بڵاوکردەوە و پێشوازی لە پێشنیازەکەی دەوڵەت باخچەلی کرد.
لەو پەیامەدا ئۆجالان دەڵێت، “برایەتیی کورد و تورک بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە گرنگە، ئەو ویست و توانایەم هەیە بەشداری لەو دەستپێشخەرییە بکەم، کە بەڕێز ئەردۆغان و بەڕێز باخچەلی پشتیوانی دەکەن.”