زووم:
یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتیی “فیفا” کۆتایی بە مشتومڕەکان هێنا لەبارەی گۆڵەکەی پورتوگال و رایگەیاند، تۆپەکە بە هیچ شێوەیەک بەر سەری رۆناڵدۆ نەکەوتووە و گۆڵەکەی پورتوگال بەرامبەر ئۆرۆگوای بۆ برونۆ فێرناندێز نووسراوە.
فیفا، دەڵێت ئەو تەکنۆلۆژیایەی لەنێو تۆپەکانی مۆندیالدا جێگیرکراون، هەستیاریی تەواویان هەیە، “زانیارییەکانی نێو تەکنۆلۆژیانەکە دەیسەلمێنن، تۆپەکە بەبێ ئەوەی بەر رۆناڵدۆ کەوتبێت، چووەتە نێو گۆڵەکەوە”.
دوێنێ لە یارییەکەی نێوان پورتوگال و ئۆرۆگوای، برونۆ فێرناندێزی پورتوگالی لەدەرەوەی ناوچەی سزاوە تۆپێک ئاڕاستەی گۆڵی تیپی بەرامبەر دەکات، بەڵام بەرلەوەی تۆپەکە بچێتە نێو گۆڵەوە وادەردەکەوت بەر سەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوتبێت، تەنانەت رۆناڵدۆ ئاهەنگ بەبۆنەی تۆمارکردنی گۆڵەکەوە گێڕا. ئەم رووداوە مشتومڕی لەنێو هاندەراندا دروستکرد و گومان هەبوو لەوەی کام یاریزان گۆڵەکەی تۆمارکردووە.
#Ronaldo #Ronaldo𓃵 #Portugal #portugalvsuruguay #GOAT𓃵 #FIFAWorldCupQatar2022
A new match A new goal by C.Ronaldo what a player 👏 go champ 🏆 pic.twitter.com/cIb3k3N6Em— Sunny Anjum (@sunnyanjum53) November 28, 2022
پاش تۆمارکردنی ئەو گۆڵە، برونۆ فێرناندز لە دوایین هەناسەکانی یارییەکەدا لە رێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد، ئەمەش پاشئەوەی رۆناڵدۆ لەلایەن راهێنەرەوە هێنرایە دەرەوەی یاریگە.
سەرەنجام هەڵبژاردەی پورتوگال یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئۆرۆگوای بردەوە و بلیتی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16ی مۆندیال مسۆگەرکرد.
لەبەرامبەردا ئۆرۆگوای کەوتە گێژاوی سەرکەوتنەوە، ئێستا خاوەنی تەنها یەک خاڵە و لەدوایین گەڕی یارییەکانی گروپەکەدا پێویستە لە غانا بباتەوە تاوەکو بتوانێت سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەربکات، بەمەرجێک کۆریای باشوور لە پورتوگال نەباتەوە.