22
زووم…
ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان دەڵێت، فڕۆکە تێکشکاوەکەی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان، لەلایەن روسیاوە تەقەی لێکراوە و پێکراوە.
عەلیێڤ دەشڵێت، تێکشکانی فڕۆکە مەدەنییەکەی ئازەربایجان، کە بەهۆیەوە 38 کەس گیانیان لەدەستدا، لە دەرەوەی ئاسمانی خاکی روسیا و لە نزیک شاری گرۆزنی پایتەختی چیچان، لە وشکانییەوە تەقەی لێکراوە، بەشی دواوەی پێکراوە و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، بەهۆی ژاوەژاوی ئەلیکترۆنی سەربازییەوە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و کەوتووەتە خوارەوە.
سەرۆکی ئازەربایجان روسیا تۆمەتبار دەکات بە شاردنەوەی هۆکارەکانی پشت خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان لە کازاخستان و داواش دەکات روسیا دان بە کارەکەدا بنێت و داوای لێبوردن بکات و زانیاری لەبارەی رووداوەکەوە بدات.