28
زووم..
لاهور شێخ جەنگی لەبارەى رۆژاڤاى کوردستان قسەى کرد و هۆشداریدا بە لایەنە سیاسییەکان.
لاهور شێخ جەنگى ئەمڕۆ یەکشەممە لە سلێمانى بۆ میدیاکان لەبارەى دۆخى رۆژاڤاوە هۆشداریدا و گوتى: هەندێک شتمان کردووە بۆ دۆخی رۆژاڤا بۆ ئەوەی کورد زەرەرمەند نەبێت.
لاهور شێخ جەنگی داواى لە لایەنە سیاسییەکانى هەرێم کرد و گوتى: لایەنەکانی هەرێمی کوردستان هاوکار بن بۆ ئاشتەوایی کورد لە رۆژاڤا.
هەروەها داواى لە لایەنەکانى رۆژاڤاش کرد، کە بەیەکەوە و بە یەکدەنگی بچن بۆ دیمەشق.
لاهور شێخ جەنگی هۆشدارى داو ئەوەشى گوت: کوردی رۆژاڤا وریا نەبن و پشتیوانیی یەک نەکەن خاک لەدەستدەدەن.
لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێمیش لاهور شێخ جەنگی گوتى: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم تا مانگی دوو دەخایەنێت.