زووم..
ئەحمەد شەرع فەرماندەى گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا دەڵێت، هێزە کوردییەکان بەشێک دەبن لە وەزارەتی بەرگریی سوریا، هەروەها لەگەڵ هەسەدە بۆ چارەسەرى قەیرانى باکووری رۆژهەڵاتى سوریا رێکدەکەون.
کورد بەشێكی دانەبڕاوە لە گەلی سوریا
ئەحمەد شەرع لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی حەدەسی سعودی باسی لە دۆسیەى کوردانى رۆژاڤا کرد و گوتی، کورد بەشێکى دانەبڕاون و لە گەلی سوریا و جیاناکرێنەوە.
فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا گوتیشی، رێگەنادەن سوریا ببێتە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە بۆسەر هیچ وڵاتێک.
سەبارەت بە دیالۆگی نیشتیمانی سوریاش رایگەیاند، دیالۆگی نیشتمانیی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا کۆدەکاتەوە، پێویستیان بە کاتە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان هەست بە گۆڕانکاری ریشەیی بکەن، چونکە نووسینەوەى دەستووری نوێ سێ ساڵی دەوێت، ئەنجامدانی پرۆسەى هەڵبژاردنى گشتیش چوار ساڵی پێویستە.