64
زووم..
دوای ماوەیەک لە راگرتنی، جارێکی دیکە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی دەستیپێکردەوە، بەو هۆیەوە نرخی بەنزینی بارزگانیش دابەزی.
ئەمڕۆ لە پێنج بەنزینخانەی سلێمانی، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاکسی لێی سودمەند دەبێت.
چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا، دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری کێبڕکێ بخانە نێو بازاڕی سوتەمەنی، بە تایبەتی دوای ئەوەی ئەمرۆ نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دابەزینیان بەخۆوە بینی.