30
زووم..
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکای راگەیاندووە، ناکرێت رێگە بە بوونی پەکەکە لە سوریا بدرێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش گوتوویەتی، پاڵپشتی لە حکومەتێکی گشتگیر لە سوریا دەکەن.
وەزارەتی دەروەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ هاکان فیدان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە و بلینکن پێی گوتووە، ئەوان پاڵپشتی لە حکومەتێک دەکەن لە سوریا گشتگیر بێت و هەموو پێکهاتەکان بەشداربن، پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ بکات.
هەروەها وەزارەتی دەروەی تورکیاش لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، هاکان فیدان بە ئەنتۆنی بلینکنی گوتووە، ناکرێت رێگە بە بوونی پەکەکە لە سوریا بدرێت.