21
زووم..
ئەنجومەنى دادوەریی عێراق دادوەرێکی تایبەتکردووە بە پاراستنى مافى مامۆستایان و ئەو سکاڵایانەى لەدژى پێشێلکارییەکان بەرامبەریان تۆماردەکرێت.
ئەحمەد شوەیلی گوتەبێژى سەندیکاى مامۆستایانى عێراق بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، لە ئەنجامى هەماهەنگی نێوان سەندیکا و ئەنجومەنى دادوەری بڕیارماندا بۆ ئەوەى شکۆی مامۆستایان پارێزراو بێت، دادوەرێکى تایبەت تەرخان بکەین.
ئەم بڕیارە سەرەتا لە بەغداد جێبەجێ دەکرێت، دواتر تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.