زووم..
سەرچاوە هەواڵییەکانى ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى سوپاى ئیسرائیل لە یەمەن رووبەڕووى ئاستەنگ دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى زۆرینەى بەرپرسانى حوسى لەو وڵاتە لەنێو تونێلەکان خۆیان حەشارداوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، کە قسەیان ماڵپەڕی واڵای ئیسرائیلی کردووە، هەر هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنێکى سەربازى ئیسرائیل لەنێو خاکى یەمەن بە بێ بەشداریکردنى فراوانى هاوپەیمانییەکى گەورەى نێودەوڵەتى کاتێکى زۆرى دەوێت.
بە گوێرەى ئەو سەرچاوانە، لە کۆبوونەوە داخراوەکان، بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل دانیان بەوەدا ناوە، هەر ئۆپەراسیۆنێک لە یەمەن زیاتر لەکاتى چاوەڕوانکراو دەخایەنێت و پێویستی بە کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگریی زیاتر هەیە.
جگە لەوەش بەرپرسانی سیاسی لە ئیسرائیل باس لە فراوانکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن، ئەوەش بۆ رووبەڕووبوونەوە بەرژەوەندییەکانى حوسییەکان لە یەمەن زیاتر بە ئامانجگرتیان لەو وڵاتە.
لەم دواییانەدا، هەڵمەتەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێن و پێگەکانى حوسییەکان لە یەمەن فراوان بووە، بەم دوایانەش فڕۆکەخانەى سەنعاى پایتەختیان بۆردومان کرد.