68
زووم..
لە دوو رووداوی جیاوازی هاتوچۆ لە هەریەکە لە قەزاکانی بەردەڕەش و ئاکرێ، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
لەسەر رێگای بەردەڕەش ـ موسڵ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن 45 ساڵ و کچە 15 ساڵانەکەی گیانیان لەدەستدا، هەروەها کەسێکی دیکەش برینداربوو.
لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لە قەزای ئاکرێ، گەنجێک بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە بەسەختی بریندار بوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.