24
زووم..
وەزیرى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، سبەى دووشەممە گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ لوبنان دەستپێدەکەنەوە، بەڵام تا دواى سەرىساڵ تەنیا بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەبێت کە بەهۆى جەنگەوە ئاوارەی عێراق بوون.
رەزاق سەعداوى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى راگەیاندووە، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بۆ گەڕانەوەى ئاوارە لوبنانییەکان و خواستی گەڕانەوەیان هەیە، سبەى دووشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی بەیروت دەستپێدەکەنەوە.
سەرجەم ئامادەکارییە هونەری و لۆجیستییەکان تەواوکراوە، گەشتەکان لە سێ رۆژی کۆتایی ئەمساڵ بەخۆڕایی دەبن، لەسەرەتای ساڵی نوێ ئاسایی دەبنەوە.