زووم..
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، گەورەترین نەخۆشخانەى لە بەغدادى پایتەخت کردەوە، کە ناوى نەخۆشخانەى گشتیى شەعبە.
رۆژنامەى سەباح بڵاویکردووەتەوە، ئەم نەخۆشخانەیە لەماوەى 40 ساڵى رابردوودا تاکە نەخۆشخانەی گشتییە لە بەغداد دروستکرابێت.
نەخۆشخانەکە گەورەیە و لەسەر رووبەرى 16 دۆنم زەوى دروستکراوە، هەموو بەشە پزیشکى و کلینیکى راوێژکاریى جۆراوجۆر لە هەموو پسپۆڕە جیاوازەکانى تێدایە، هەروەها تاقیگە و بانکى خوێن و هەموو ئامێرە پێشکەوتووەکانى چارەسەرى پزیشکی تێدایە، لەگەڵ شوێنى مانەوە بۆ کارمەندانى پزیشکیى نیشتەجێ.
سودانى لەکاتى کردنەوەى نەخۆشخانەکە گوتى، حکومەت سوورە لەسەر تەواوکردنى سەرجەم پرۆژە تەواونەکراو و راگیراوەکان لە بەغداد و سەرجەم پارێزگاکانى دیکەى عێراق، تائێستاش توانیومانە لەسەدا 50ـى سەرجەم پرۆژە راگیراوەکان تەواو بکەین.
ئەو دەڵێت، خزمەتگوزاریى چاودێریى تەندروستى نابێت چیدیکە دوابخرێت، پێویستە هاووڵاتیان هەموو پێداویستییەکى لە ناوخۆى وڵات بۆ دەستەبەر بکرێت و پێویستى بەوە نەبێت بچێتە دەرەوەى وڵات.