زووم..
عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، پێشوازی لە پێشنیازەکەی ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی لە بارەی پرۆسەی ئاشتیەوە کرد.
شاندی دەمپارتی دوای دیداری لەگەڵ ئۆجالان لە ئیمرالی، پەیامی ئۆجالانی بۆ رایگشتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەندروستیی ئۆجالان باشە و ورەی بەرزە، هەموو هەوڵێکی بۆ چارەسەری کێشەی کوردە.
برایەتیی کورد و تورک بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە گرنگە
لەو پەیامەدا ئۆجالان دەڵێت، برایەتیی کورد و تورک بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە گرنگە، رووداوەکانی غەزە و سوریا ناچاریان دەکات پرۆسەی چارەسەری سەربخەن، هەمووان پێکەوە، لە پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە کاربکەن.
ئۆجالان داوا دەکات سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەستپێشخەری بکەن، هەڵوێستی ئەرێنیان هەبێت، لە بەرژەوەندیی بەرتەسک و کورتخایەن دووربکەونەوە.
سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەستپێشخەری بکەن
هەروەها لە وەڵامی پێشنیازی دەوڵەت باخچەلی کە داوایکردبوو ئۆجالان بچێتە پەرلەمان و پەیامی خۆی پێشکەش بکات، ئۆجالان دەڵێت، ئەو ویست و توانایەم هەیە بەشداری لەو دەستپێشخەرییە بکەم، کە بەڕێز ئەردۆغان و بەڕێز باخچەلی پشتیوانی دەکەن.
هەردوو پەرلەمانتاری دەمپارتی سررى سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان رۆژی شەممە 28-12-2024 لەگەڵ ئۆجالان لە زیندانی ئیمڕاڵی کۆبوونەوە.