زووم..
وەزارەتی گواستنەوەی کۆریای باشوور رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەک بە 181 سەرنشینەوە لە شاری موان تێکشکاوە و لانیکەم 96 کەس گیانیان لەدەاستداوە.
فڕۆکەکە لە شاری بانگکۆکی تایلەنداوە گەشتی کردووە و هەوڵیداوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موان لە کۆریای باشووری بنیشێتەوە، بەڵام لەکاتی نیشتنەوە لەسەر رێڕەوی سەرەکی لادەدات و کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات، هەر بۆیە خۆی دەکێشێت بە دیوارێکدا و ئاگرێکی گەورە دروست دەکات.
وەزارەتی گواستنەوە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوەی کۆریای باشوور دەڵێت، 96 کەس لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش تەنها دوو کەس رزگارکراون.
هێشتا دیار نییە هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە چییە، بەڵام هێڵی ئاسمانی جیجو، خاوەنی فڕۆکە تێکشکاوەکە، دەڵێت: هیچ ئاماژەیەکی سەرەتایی نییە لەبارەی ئەوەی فڕۆکەکە گرفتی تەکنیکی هەبووبێت.
میدیای یۆنهاپی کۆریای باشوور لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، فڕۆکەکە لەگەڵ کۆمەڵێک باڵێندە پێکیداداوە و بووەتە هۆی ئەوەی کۆنتڕۆڵ لەدەستبدات.