19
زووم..
لە ماوەی ئەمساڵدا لە عێراق دەست بەسەر شەش تۆن و 183 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە، زیاتر لە 14 هەزار کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لە 12 مانگی ئەمساڵدا لەلایەن دادگاکانەوە سزای سێدارە بۆ 144 بازرگانی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەر، سزای زیندانیی هەمیشەیی بۆ 454 بازرگانی ناوخۆیی دەرچووە.
هەروەها لەکاتی روبەڕووبونەوەی هێزە ئەمنییەکاندا لەگەڵ بەکارهێنەران و بازرگانانی مادەی هۆشبەر، 11 تۆمەتبار کوژراون و 33ـی دیکەش بریندار بوون، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش کوژران.