24
زووم..
لە ساڵی نوێوە لە تورکیا و باکووری کوردستان باجی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بە رێژەى سەدا 42 زیاددەکرێت.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى تی 24، باجی گەشتکردن بۆ دەرەوەى وڵات بۆ گەشتیارێک لە 500 لیرەوە بۆ 710 لیرە زیاددەبێت.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە کاتی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات ئەو بڕە پارەیەلە بەرامبەر پسوڵەیەکدا دەدرێت بە فەرمانگەی باج و بانکە رێگەپێدراوەکان.
زیادکردنی باجی گەشتکردن لەکاتێکدایە بە بودجەى 2025 باج و رێژەى سوو بۆ نزیکەى دوو هێندە لەسەر هاوڵاتیان زیاددەبێت.