زووم..
تەرمیى کۆچبەرێکى کورد کە ناوى دیارى کامەرانە و خەڵکى قەزاى دەربەندیخانە گەیشتەوە هەولێر و بەرەو قەزاى دەربەندیخان بەڕێکرا.
دیارى کامەران سێ مانگ لەمەوبەر لە کەناڵى ئینگلیز لە کاتى پەڕێنەوەى لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا خنکا، ئەمڕۆ تەرمەکەى گەڕێندراوەتەوە و لە دەربەندیخان بەخاک دەستپێردرێت.
رۆژنامەى دەیلى تەلەگرافى بەریتانى دەڵێت، لەماوەی شەش ساڵدا 150 هەزار کۆچبەرى نایاسایی، لە رێگەی کەناڵى ئینگلیزییەوە لە فەرەنساوە پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا.
حکومەتى بەریتانیا ناتوانێت بەر بە کۆچبەران بگرێت، تەنها لە یەکەم و دووەم رۆژی کریسمسدا 835 کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.
رۆیشتنی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەران نیگەرانییەکانی حکومەتی بەریتانی زیاتر کردووە، کە چۆن کۆنترۆڵی سنوورەکانی بکات، لە هەمان کاتدا بودجە بۆ حەوانەوەی ئەو کۆچبەرانە دابین بکات.
لەبارەی پرسی کۆچبەرانەوە، پارتی پارێزگاران، کە ئەمساڵ حکومڕانى لەدەستدا، داوا لە پارتى کرێکارانى حکومڕان دەکات، پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ روواندا دووبارە بخاتەوە بوارى جێبەجێکردنەوە.