27
زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، شەڕ و پێکادان لە دەوروبەرى بەنداوى تشرین بەردەوامە و لە چەند کاتژمێرى رابردوودا 17 چەکدارى گروپەکانى سەربە تورکیایان کوشتووە، کە لەنێویاندا فەرماندەی لیوای مغاویر هەیە.
هەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە، چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی گرووپەکان کە لەنێو خانووەکاندا شاردبوویانەوە کراونەتە ئامانج و تێکیان شکاندون.
هاوکات روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، شەڕڤانانی سوریای دیموکرات لە رۆژهەڵاتی حەلەب پێشڕەوییان کردووە و توانیویانە گوندی قەل قەل کۆنترۆڵ بکەن، حەوت چەکداری فیرقەی سلێمان شای سەربە تورکیا لە هێرشەکەدا کوژراون.