38
زووم..
گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، نابێ خۆبەڕێوەبەریی کورد لە سوریا تێکبچێت و پێویستە جیهان گرنگى بە پرسى کورد بدات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى ئۆرشەلیم پۆست، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، داوام لە وڵاتانی جیهان کردووە لانیکەم1%ـی ئەو گرنگیدانەی بە پرسی فەڵەستینی دەدەن، بە پرسی کوردیشى بدەن.
گیدیۆن ساعر، دۆخی سوریای بە زۆر ئاڵۆز ناوبرد و باسی لەوەکرد، ئەوروپا دەیەوێت دۆخی سوریا بە ئاسایی نیشان بدات بۆ ئەوەی ئاوارە سورییەکان بنێرێتەوە.
ساعر كە لە سەرەتاى مانگى رابردووەوە پۆستى وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلى وەرگرتووە، تائێستا لە چەند لێدوانێکدا پشتیوانى بۆ کورد نیشانداوە و داواى راگرتنى هێرشەکانى تورکیا بۆسەر رۆژاڤا دەکات.