زووم..
چەکدارانى ئیدارەى نوێی سوریا درەنگى شەوی رابردوو، توانیان بەرپرسی رەشبگیرییەکانى هەواڵگریی رژێمەکەى ئەسەد دەستگیربکەن.
ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویکردەوە، چەکدارانى ئیدارەى نوێی سوریا، درەنگی شەوی رابردوو لە پارێزگای لازقیە توانیویانە حەیان میا دەستگیربکەن.
بەگوێرەى ئاژانسەکە، حەیان تۆمەتبار و دەستی سوورە بە خوێنى سورییەکان و بەرپرسی دەستگیرکردن و رەشبگیرییەکانى رژێمی پیشووى ئەسەد بووە و دەیان کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە.
سانا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، حەیان میا یەکێک بووە لە پیاوکوژەکانى ئەسەد، بە شێوەیەک دەزگای هەواڵگریی رژێمى پێشوو، بۆ رەشبگیریی و کۆمەڵکوژیی دەستکراوەی کردووە.
رۆژی پێنجشەممەش، چەکدارانى ئیدارەى نوێی سوریا، رایانگەیاند، محەمەد کەنجو حەسەن، گەورە بەرپرسی لەسێدارەدان و دادوەری گرتوخانەى سیدنایا دەستگیرکراوە، کە ئەویش یەکێکە لە گەورە تۆمەتبارانى کوشتن و لەسێدارەدانى سورییەکان.